کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێك دەدات

.

03:50 PM - 04/08/2022

 راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئیسپانی لیستێكی ئاشكراكرد كە ناوی ژمارەیەك یاریزانی تیایە و لەلایەن یانەی ریاڵ مەدرید پاڵێوراون تا لەمیركاتۆی ئەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ یەكێكیان ئیمزا بكات، یانەكەی پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگای ئیسپانی دەیەوێت هێرشبەرێكی سەرەڕم بگوازێتەوە ریزەكانی تا ببێتە یەدەگی كەریم بنزیمای فەرەنسی بەتایبەت لەدوای رۆیشتنی بۆرخا مایۆرال و نزیكبوونەوەی رۆیشتنی ماریانۆ دیاز، بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی: ریاڵ مەدرید لیستێكی ورتكراوەی بەناوی پێنج یاریزان دیاریكردووە تا تواناكانی یەكێكیان بەدەستبهێنێت، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەكردووە: ئەو پێنج یاریزانە پاڵێوراوە پێكهاتوون لە: تیمۆ ڤێرنەری هێرشبەری چیڵسی، ئیدیسۆن كاڤانی هێرشبەری پێشووی مانچستەریونایتد،  ئیدین دزیكۆی هێرشبەری ئینتەرمیلان لەگەڵ رائول دی تۆماس هێرشبەری ئیسپانیۆل و   بینجامین سیسكۆی هێرشبەری رێدبۆڵ سالزبۆرگ، لەچەند سەعاتی رابردوو رۆژنامەكان باسیان لەوەدەكرد: ریاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ ڤێرنەر یاخود دی تۆماس ئیمزا دەكات پێش ئەوەی 3 ناوی تر بۆ لیستی پاڵێوراوەكان زیاد بكرێت.
جێی باسە: یانەی ریاڵ مەدرید لەم هاوینە تەنها دوو گرێبەستی ئەنجامداوە ئەوانیش   ئەنتۆنیۆ رۆدیگێری بەرگریكار و ئۆریلین چوامینی یاریزانی هێڵی ناوەراست.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە