کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ دەستپێكرد

.

03:46 PM - 04/08/2022

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان دەڵێن: یانەی چیڵسی ئینگلیزی متمانەی بەوە هەیە بتوانێت  فرینكی دی یۆنگی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بباتە ریزەكانی هەرچەندە یانەی مانچستەریونایتد گرنگی زۆر بەو یاریزانە دەدات و چەند جارێك هەوڵی بەدەستهێنانی داوە، چیڵسی ئامادەكاری دەكات تا داوایەكی باشتر لەوەی مانچستەر یونایتد پێشكەش بەیانەی بەرشەلۆنە بكات بۆ گواستنەوەی دی یۆنگ كە بڕەكەی 71 ملیۆن پاوەندە كە لەرێگەیەوە بەشداریكردنی ئەو یاریزانە لەوەرزی نوێی چامپیۆنس لیگ مسۆگەر دەكات، لەگەڵ ئەوەشدا مان یونایتد وازی لەبیرۆكەی بەدی هێنانی ئامانجەكەی ئیریك تین هاگی   راهێنەری نوێی نەهێناوە، بەڵام دی یۆنگ ئامادەنییە بچێتە ئەو یانەیە و بەشداری چامپیۆنس لیگ نەكات، لەو بارەیەوە پێگەی ئەتڵەتیك ئاشكرایكردووە: یانەی چیڵسی ئێستا راستەوخۆ گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەستپێكردووە و گەشبینە بەوەی بتوانێت لەگەڵ ئەو یانەیە بگاتە رێككەوتن تا تواناكانی دی یۆنگی تەمەن 25 ساڵ بەدەستبهێنێت.
جێی باسە: سێ مانگ زیاترە چیرۆكی رۆیشتنی  دی یۆنگ بۆ مانچستەر یونایتد بەردەوامە و یانە ئینگلیزیەكە ئامادەیە ئەو یاریزانە هۆڵندیە بكاتە خاوەن بەرزترین مووچە  كە 450 هەزار پاوەندە لەهەفتەیەكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە