کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یەکێتیی و یەکگرتوو: پێویستە کێشەکان لەڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستور چارەسەر بکرێن

.

01:17 PM - 04/08/2022

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی (ئەمین بابەشێخ ) ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان بە ئامادەبوونی (سالار سەرحەد خەلیفە) ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان، سەردانی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە سلێمانی، و لە لایەن بەڕێزان  (مستەفا عەبدوڵا ) کارگێڕی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری و (دارا سێوکانی و د.ئەمجەد محەمەد) ئەندامانی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانەوە پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبوونەوەیەکدا تیشک خرایە سەر دواین پێشهات و ڕووداوە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێشوازیکردن لە هەر دەستپێشخەری و میکانزمێک بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخی ئێستای عێراق و چارەسەرکردنی تەواوی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی هاوبەشەوە، هاوکات هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە: کە پێویستە کورد بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستورییەکانی لە عێراق لە ئاست تەواوی پرسەکان هاودەنگ و یەکهەڵوێست بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە