ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢٢/٨/٣ هەڤاڵ جووتیار نوری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان بە ئامادەبوونی هەڤاڵان د. مەجید حەمەدئەمین ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٣ی هەولێر و فریاڵ عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پیشەییەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان لەگەڵ ناوەندەکانی تەندروستی و سەندیکاکان کۆبۆوە لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆکرا لەسەر بەهێزکردن و گەشەپێدانی کاری ناوەندەکانی تەندروستی و سەندیکاکان و پتەوکردنی پردی پەیوەندیەکان و خزمەتکردنی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش لەنێوان مەڵبەند و ناوەند و سەندیکاکان بەمەبەستی هەماهەنگی و هاوکاری و پێشخستنی کاروباری تەندروستی.