کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەڵبەندی دراساتی گشتی یەكێتی دەبێتە ناوەندێك بۆ زیاتر خزمەتكردنی خەڵك

.

04:32 PM - 03/08/2022

ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٣ د. یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شاری سلێمانی،  پێشوازیی کرد لە هەڤاڵان ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و فەهمی بورهان و رابیحە حەمەد، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستبەکار بوونی د. یوسف گۆران وەک لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی سەردانی مەڵبەندەکەیان کرد.

لە دیدارەکەدا هەریەک لە هەڤاڵان هیوای سەرکەوتنیان بۆ د. یوسف گۆران خواست و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانییەکیان بۆ دوپاتکردەوە، لەبەرامبەردا  د. یوسف گۆران بەڵێنی دوپاتکردەوە  بۆ باشتر خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان. وتیشی: بەو هیوایەین بە پشتیوانی هەموو لایەک لەم ئەرکە دا بتوانین گڕوتینێکی نوێ بە یەکێتی و مەڵبەندەکە ببەخشین کە لە ئاست ئەم متمانەیەدا بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە