کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاریزانێكی تری یانەی یۆڤانتۆس دووچاری پێكان بوو

.

10:34 AM - 01/08/2022

              یاریزانێكی تری یانەی یۆڤانتۆس دووچاری پێكان بوو
دوای پۆڵ پۆگبا یاریزانێكی تری یانەی یۆڤانتۆس دووچاری پێكان هات و بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە   ئیدارەی یانەی یۆڤانتۆس ئاشكرای كردووە ویستۆن مكینی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەكەیان دووچاری پێكان بووە  دوای پشكنین دەركەوتووە پێكانی یاریزانی ناوبراو لەشانیدایە   لەمباریەوە رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویكردۆنەوە : مكین بەهۆیەوە ئەو پێكانەوە بۆ ماوەی زیاتر لەمانگێك لەیاری كردن و یاریگاكان دووردەكەوێتەوە  ، جێگەی باسە ویستن مكین لەساڵی 2020 سەرەتا بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەی یۆڤانتۆسەوە كردووەو دواتر بەبۆندەكەی گۆرا بۆ هەمیشەیی   كە لەدوو وەرزی رابردودا لە 44 یاریی ئەو یانەیە بەشدار بووەو توانیویەتی 5 گۆڵیش تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە