کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا

.

10:32 AM - 01/08/2022

پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا
یانەی پاریس سان جێرمان بووە پاڵەوانی جامی سوپەری فەرەنسا ئەمەش دوای ئەوەی بە ئەنجامێكی گەورە شكستی دووچاری یانەی نانت كرد   یارییەكە لەسەر یاریگای بلۆمفێڵدی لە تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل ئەنجامدرا و هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی یانە پاریسیەكە كۆنترۆڵی یاریگایان گرتە دەست و لە دەقیقەی 22لیۆنێل میسی دوای تێپەراندنی بەربەستی بەرگریكاران و گۆڵچی یانەی نانت گۆڵی یەكەمی یانەكەی تۆماركرد   لە دواساتەكانی گێمی یەكەم نەیمار بە لێدانێكی راستەوخۆی جوان تۆڕی گۆڵی یانەی بەرامبەری هەژاند   لە گێمی دووەمیش یاریزانانی یانە پاریسیەكە باڵادەستبوون و لە 57سێرجیۆ رامۆس بە شێوازێكی هونەری جوان گۆڵی سێیەمی یانەكەی تۆماركرد   لە دەقیقەی 80ناوبژیوان یارییەكە لێدانێكی سزای بەسوودی پاریس سان جێرمان هەژماركرد و كاستیلینۆی بەرگریكاری یانەی نانتی بەكارتی سوور كردە دەرەوە   لای خۆشیەوە نەیمار سەركەوتووانە لێدانەكەی جێبەجێكرد وكەرنەڤاڵی گۆڵەكانی یانەكەی كۆتایی پێهێنا و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام بردنەوەیان دەستەبەركرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە