کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینگلتەرا بۆ یەكەم جار بووە پاڵەوانی یۆرۆی كچان

.

10:32 AM - 01/08/2022

ئینگلتەرا بۆ یەكەم جار بووە پاڵەوانی یۆرۆی كچان
هەلبژاردەی كچانی ئینگلتەرا بۆ یەكەم جار لە مێژوویان بوونە پاڵەوانی یۆرۆی كچان ئەمەش دوای ئەوەی بە زەحمەت و بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستیان دووچاری هەلبژاردەی ئەڵمانیا كرد   یارییەكە لەسەر یاریگای وێمبڵی بەناوبانگ ئەنجامدرا و لەسەرەتاوە كچانی ئینگلتەرا باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەكە سەپاند و چەندین هێرشی مەترسیداریان كردە سەر گۆڵی هەلبژاردەی ئەڵمانیا بەڵام میرل فرۆمسی گۆڵچی ئەو هەلبژاردەیە بووە بەربەست لەبەردەم سەرجەم هەوڵەكان و لەو گێمەدا تۆڕی گۆڵەكان بە خاوێنی مانەوە   لە گێمی دووەمیش یاریزانانی ئینگلتەرا لەسەر ئاستە بەرزەكەیان بەردەوامبوون و لە دەقیقەی 62ئیلا تۆن كۆتایی بە چاوەروانیەكان هێنا و گۆڵی یەكەمی هەلبژاردەكەی تۆماركرد   بەڵام لە دەقیقەی 79لینا ماگوال گۆڵێكی بۆ ئەڵمانیا تۆماركرد و هاوسەنگی بۆ ئەنجامەكە گێڕایەوە  و یارییەكەش لە كاتی یاسایی بە یەكسانبوونی هەردوو هەلبژاردە بە گۆڵێك بۆ هەردوو لا تەواوبوو   بۆ یەكلایی كردنەوە ئەنجامەكەش هەردوو هەلبژاردە پەنایان بردە بەر دووگێمی زیادكراو و لە دەقیقەی 111كلۆی كیلی گۆڵێكی بە نرخی بۆ ئینگلیزییەكان تۆماركرد و بردنەوەی پێ بەخشین .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە