کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەمجار بەرهەمهێنانی كارەبای عیراق 22 هەزار مێگاواتی تێپەڕاند

.

09:38 PM - 30/07/2022

بۆ یەكەمجار بەرهەمهێنانی كارەبای عیراق 22 هەزار مێگاواتی تێپەڕاند
وەزارەتی كارەبای عیراق رایگەیاند، بۆ یەكەمجار لە دوای دامەزراندنی سیستمی كارەبای وڵاتەكەمانەوە، بەرهەمهێنان 22 هەزار مێگاواتی تێپەڕاندوەو بەرزترین ئاستی لە مێژووی خۆیدا تۆماركردوە.
وەزارەتی كارەبای عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرەڕای نەبوونی پاڵپشتی دارایی بەڵام  توانیویانە ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ 22 هەزارو 680 مێگاوات بەرز بكەنەوە.
بەیاننامەكە باسی لەوەشكردووە، كارمەندان و تیمە مەیدانییەكانیان، بە شەو و ڕۆژ لە كاردان، بۆ ئەوەی زۆرترین بڕی كارەبای نیشتیمانی بۆ هاوڵاتیان دەستبەر بكەن و سەرباری كێشە ئەمنییەكان و زیانگەیاندن بە تۆڕی گواستنەوەی وزەی كارەبا، توانیویانە ئەو بڕە كارەبایە بەرهەمبهێنن.
وەزارەتی كارەبای عیراق راشیگەیاندووە، ئەگەر كۆمەك و بودجەی پێویست لەبەردەستدا بێت، لە داهاتوویەكی نزیكدا چەند یەكەیەكی دیكەی بەرهەمهێنانی كارەبا دەخرێتە كارو دەتوانن بڕی ٧ هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی كارەبا زیاتر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە