کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕووفاتی 100 ئەنفالكراوی بارزانییەكان گەڕێندرانەوە

.

08:47 PM - 30/07/2022

ڕووفاتی 100 ئەنفالكراوی بارزانییەكان گەڕێندرانەوە
ڕووفاتی 100 ئەنفالكراوی بارزانی گەڕێنرانەوە هەولێرو بڕیارە لەگۆڕستانی ئەنفالی بارزانییەكان بەخاكبسپێردرێن.
لە رێورەمسێكی شایستەدا بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و كونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، ڕووفاتی 100 ئەنفالكراوی بارزانی گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان . گەڕانەوەی رووفاتی ئەو 100 ئەنفالكراوەی بارزانییەكان، هاوكاتە لەگەڵ یادی 39 ساڵەی كارەساتی ئەنفالی بارزانییەكان، كەتائێستا نزیكەی 700 رووفاتی ئەنفالكراوانی بارزانییەكان گەڕێنراونەتەوە خاكی هەرێمی كوردستان.  لەساڵی 2005 دا رووفاتی 503 كەس و ساڵی 2014ش 93 كەسی ئەنفالكراو لە بیابانەكانی سەماوەوە گەڕێنرانەوە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆش 100 رووفاتی تر گەیشتەوە هەولێرو بەوەش تائێستا 696 رووفاتی بارزانییەكان گەڕێنراونەتەوە خاكی هەرێمی كوردستان و سەرجەمیان لەگۆڕستانی بارزانییەكان بەخاكسپێردراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە