.
05:52 - 29/07/2022
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ساڵی(٢٠٢١ _ ٢٠٢٢) خۆشبەختانە گەرمیان.وەك ساڵانی ڕابردوو ڕێژەی باشی بەدەست
هێناوە لە دەرچوونی خوێندكاران بە نمرەی نایاب بۆ ئەمساڵیش
١-خوێندكار (دینە ایاد یوسف)بە پلەی دووەم لەسەر ئاستی هەرێم و لەسەرئاستی گەرمیانیش پلەی یەكەم
٢-خوێندكار(كلارا ئاكۆ)یەكەمی سەرهەرێم لە خوێندنی ئیسلامی
٣-خوێندكار (حوسین قانع واحید)
پله ی دووم لەسه رئاستی هه ریم وپله ی یه كه م لەسه ر ئاستی پاریز گای سلیمانی له خویندنی پیشەی
بەم بۆنەیەوە بەناوی خۆم و خوشك وبرایانم لە ئەنجوومەنی مەڵبەند وێڕای ئەوەی چەپكەگوڵی پیرۆزبای لەیەخەی خوێندكار انی ناوبراو و تەواوی دەرچووانی ئەمساڵ دەدەین وهیوادارین لەقۆناغەكانی داهاتووی خوێندنیان و خزمەت گەیاندنیان بەكوردستان وگەرمیان وگەرمیانیەكان سەركەوتوو و سەربەرزتربن
وە پیرۆزبای گەرممان ئاراستەی تێكڕای خانەوادەی سەربەرزی خوێندكاران گەرمیان وئەم (٣)خوێندكارە و بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان وهەردوو پەروەردەی (كەلاروكفری )وبەڕێوبەر
ومامۆستایانی خوێندنگای خوێندكارانی ناوبراو دەكەین
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پەیوەندیم بە خانەوادە بەڕێزەكانیان و خوێندكارانی ناوبراوەوە كرد بەمەبەستی پیرۆزبای و دەربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانییەكانی(مەڵبەندی١١ی ڕێكخستنی گەرمیان) لەبەرانبەردا ( سوپاس و پێزانین )یان هەبوو بۆ پەیوەندییەكەمان
مقداد شێخ بەھادین
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی
لێپرسراوی مەڵبەندی ١١ی ڕێکخستنی گەرمیان
٢٠٢٢/٧/٢٩
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە