.
04:43 PM - 24/07/2022
ڕۆڵی یەكێتی لەپرۆسەی سیاسی عێراقدا
ڕێبوار ستار
لەدوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران پرۆسەی سیاسی لەعێراقدا كەوتۆتە دۆخێكی چەق بەستوو، بگرە لایەنەسیاسیەكانی عێراق بوونەتە چەند بەرەیەك و كوردیش لەنێویاندا بەهەمان شێوە یەك هەڵوێست و یەك دەنگ نین كە هۆكارەكەشی لایەنێك لە پێناو بەرژەوەندییەكانی خۆی تاك لایەنە چووە نێو رێككەوتنێكی سێ قۆڵی لەگەڵ هەندێ لایەنی عێراقی بێ گەڕانەوە بۆ لایەنەكانی تری كوردستان و ئەمەش هۆكارێك بوو بۆ لێكترازانی نێو ماڵی كوردی، یەكێكی تر لە هۆكارەكانی پەكخستن و چەق بەستووی پرۆسەی سیاسی عیراق، لەتبوونی شیعەكان و دابەشبوون و پەرتەوازەبوونیانە.
بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێبپەرێت و حكومەتی نوێ پێكبهێنرێت یەكێتیی نیشیمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆتە كۆكەرەوەی لایەنەسیاسیەكان لەعێراق و لەسەر هەمان رێباز و سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مام جەلال هەنگاو دەنێت و لەئێستادا ماڵی مام بۆتەوە كۆكەرەوەی لایەنەكان. یەكێتی هەموو توانای خستۆتەكار تاهەموو پێكەوە كاربكەن بۆ ئەوەی ئەم دۆخە تێبپەڕێنرێت، ئێستا ماڵی مام بۆتەوە ئەو چەترە گەورەیەی هەموو لایەنەكان لەسێبەریدا گفتوگۆ دەكەن و را و بۆچوونەكان ئاڵوگۆڕ دەكەن بۆ بنیاتنانەوەی عێراقێكی سەقامگیر، لەهەرێمیش یەكێتیی نیشمانیی كوردستان لەهەوڵدایە بۆ یەكخستنەوەی ماڵی كورد بۆ بەدیهێنانی تەواوی خواستەكانی گەلەكەمان لەنێویاندا پۆستە سیادییەكان لەعێراق و ئەو مافە دەستووریانەی كەكورد خاوەنییەتی لەعێراقدا تابتوانن هەمووپێكەوە خزمەت بەكۆمەڵانی خەڵك بكەن وژیانێكی خۆشگوزەران و سەقامگیر و ئارام بهێنینە دی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە