کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەلی قازی محەممەد لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد

.

10:20 AM - 10/07/2022

عەلی قازی محەممەد لە تەمەنی 89 ساڵیدا كۆچی دواییكرد
عەلی قازی كوڕی پێشەوا قازی محەممەد لە تەمەنی 89 ساڵیدا لە شاری بۆنی ئەڵمانی كۆچی دواییكرد.
عەلی قازی محەممەد ساڵی 1933 لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، كاتی راگەیاندنی كۆماری كوردستان تەمەنی 13 ساڵ بووە، عەلی قازی ماوەیەك سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان بووە، بەڵام بەهۆی نەخۆشییەوە دەستبەرداری پۆستەكەی بووە،عەلی قازی تەنها كوڕی پێشەوا قازی محەممەد بووە،بە وتەی كەسوكارەكەی پێشتر عەلی قازی داوای كردبوو لەدوای مردنی تەرمەكەی ببرێتەوە مهاباد، بەڵام تائێستا دیار نییە كەی تەرمەكەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە