کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ستایشی بەرەنگاربوونەوەی کۆلێرا لەسلێمانی دەکات

.

09:16 AM - 05/07/2022

 

 

د.ئەحمەد زویتن نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەعیراق لەسەردانێکدا بۆ شاری سلێمانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمنی بەسەرکردەوە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی حاڵەتەکانی سکچون و کۆلێرا کەبەم دواییە زیادی کردووە.

لەو سەردانەدا نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لەعیراق لەتوتێکدا لەماڵپەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق  ستایشی ئەو خزمەتگوزاریە تەندروستیانەی کرد کە لەو نەخۆشخانەیە پێشکەشی توشبووەکان دەکرێت و یارمەتیدەر بووە بۆ چاکبوونەوەی سەرجەم تووشبووان لەماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا..

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە