کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بەغداوە پێنج سەدو یەك ملێۆن دینار گەیشتە كوردستان

.

04:08 PM - 04/07/2022

 

لەلایەن حكومەتی بەغداوە بەمەبەستی قەرەبووكردنەوەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە ،بڕی ٥٠١  ملێۆن دینار گەیشتە هەرێمی كوردستان وسبەی سێشەممە ٥/٧/٢٠٢٢  دەست بە دابەشكردنی پارەكە دەكرێت 

 

تارا ئەنوەر قەرەداغی بەڕێوەبەری گشتی دەستەی داواكانی موڵكداری ڕایگەیاند : بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو هاوڵاتیانەی لەسەردەمی ڕژێمی پێشووی عیراق موڵكەكانیان دەستی بەسەرگیراوە و لەدەستیان داوە لەشارەكانی هەرێم لەلایەن لێژنەی دادوەری دەستەكەمانەوە داوایان پێشكەشكردوە و ئێستاش پلەی كۆتایی وەرگرتووە و قەرەبوودەكرێنەوەو ٤٧كەسن  سوودمەند دەبن لەم قەرەبووكردنەوەیە .

 

هەروەها ووتیشی ، بە ئامانجی قەرەبوو كردنەوەیان بڕی٥٠١ ملیۆن دینار لە بەغداوە گەیشتۆتە هەرێم و سبەی و دووسبەی پارەكە بەسەر ئەو هاوڵاتیانە دابەش دەكەن و قەرەبوویان دەكەنەوە ، ئەم پرۆسەیەش بەردەوام دەبێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە