کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دانیماریك: رووداوی تەقەكردنەكە تیرۆرستی نەبووە

.

03:47 PM - 04/07/2022

دانیماریك: رووداوی تەقەكردنەكە تیرۆرستی نەبووە  
پۆلیسی شاری كۆپنهاگن لە دانیمارك لە بارەی رووداوی تەقەكرنەكەی كە بووە هۆی كوژرانی سێ كەس و برینداربوونی چواری تر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند بە پێی لێكۆڵینەوەكانیان رووداوەكە تیرۆرستی نەبووە و تۆمەتبارەكە بە شێوەیەكی هەرەمەكی كارەكەی ئەنجامداوە، پۆلیسی شاری كۆپنهاگن ئاماژەی بەوەش كرد كور و كچێكی تەمەن 17 ساڵی دانیماركی و پیاوێكی تەمەن 47 ساڵی رووسی لە رووداوەكەدا گیانیان لەدەستداوە و چواركەسی تریش برینداربوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە