.
03:40 PM - 04/07/2022
ڕوسیا بەریتانیا دەیەوێت كەشتیەكانی بخاتە ناو دەریای ڕەش
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بڵاویكردەوە بەریتانیا دەیەوێت بیانوو بهێنێتەوە بۆئەوەی كەشتیەكانی بخاتە ناو دەریای ڕەش.
سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەدیدارێكدا ڕایگەیاند: بەریتانیا هەوڵی دۆزینەوەی بیانوو دەدات بۆ ئەوەی كەشتیگەلەكەی بخاتەناو دەریای ڕەش و ببێتە ئەو لایەنەی سەرپەرشتی پرۆسەكانی گواستنەوەی دانەوێڵە لەبەندەرەكانەوە بكات كەلەلایەن ئۆكرانیاوە مین رێژكراوە.
ڕوونیكردەوە: قەیرانی خۆراكی بەكاردەهێنرێت بۆ مەبەستی هەمەجۆر و نەوەك تەنیا لەبواری بانگەشەكردن بۆ سپیكردنەوەی ڕوخساری ئۆكرانیا ، بەڵكو بۆئەوەی لێپرسراوێتی هەموو شتێك بخرێتە ئەستۆی ڕوسیا.
وتیشی: ئەگەر گوێبیستی لێدوانی سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بوون ئەوا ڕوونە كەهەوڵی ئامادكردنی بارودۆخەكە دەدەن بۆ دۆزینەوەی بیانوو بۆ كەشتیگەلی شاهانەی بەریتانیا بۆ چوونە نێو دەریای ڕەش و دەستكردن بەئیدارەدانی گواستنەوەی دانەوێڵە و لابردنی مینەكان لەدەریادا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە