کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سووریا: توركیا و وڵاتانی رۆژئاوا تیرۆریستان دەگوازنەوە بۆ ئۆكرانیا

.

03:25 PM - 04/07/2022

سووریا: توركیا و وڵاتانی رۆژئاوا تیرۆریستان دەگوازنەوە بۆ ئۆكرانیا
ریاز حەداد باڵیۆزی سوریا لە روسیا، وڵاتانی رۆژئاوا و توركیای بە گواستنەوەی چەكدارە تیرۆریستییەكانی لە سوریاوە بۆ ئۆكرانیا، تۆمەتبار كرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا، باڵیۆزەكەی سوریا، رایگەیاند: بە مەبەستی بەشداری پێكردنیان لە شەڕ دژی روسیا، وڵاتانی توركیا و وڵاتانی رۆژئاوا، چەكدارانی داعش و بەرەی نوسرە لە سوریاوە دەگوازنەوە بۆ ئۆكرانیا. وتیشی: ئەو هەنگاوەی ئەنكەرە و وڵاتانی رۆژئاوا تووشی شۆكیكردون، چونكە بە گواستنەوەی ئەو چەكدارانە، ئۆكرانیا دەبێتە مۆڵگەی تیرۆر و بەكرێگیراوان. باسی لەوەش كرد، گواستنەوەی تیرۆریستان بۆ ئۆكرانیا، ئەنجامی سەربازیی و ئەمنی باشی نابێت و وا دیارە پێش گواستنەوەیان، بە وردی دۆسێیەكە و كاردانەوەكان تاوتوێ نەكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە