کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ

.

03:18 PM - 04/07/2022

هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ 

 

حەسەن بێگەڵاسی   

 

 سەردان و جوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بافڵ بەئاراستەی  دوبارە ئاوێتەکردنەوەی یەکێتی بەکۆمەڵانی خەڵکی  کوردستانە ، ئاویتەبونەوەیەک لەڕێگەی ، دروستکردنەوەی  ڕایەڵی پەیوەندیە گەرم  و گوڕەکانی  ڕۆژانە  لەگەڵ  سەرجەم  چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیە.   

ئاوێتەکردنەوەیەک  لەڕێگەی  ئەداکردنی  پڕۆژەکان  لەسەر  ئاستە جیاجیاکان  بەئاراستەی  زیاتر  و  زیاتر  خزمەتکردنی  شەقامی  کوردی  بەبێ  جیاوازی  بەجۆرێک  هەوڵدانە  بۆ  ئەوەی  یەکێتی  بکرێتەوە  بەحزبێک  کەخزمەتکاری  خەڵک  و  نیشتیمان  شانازی زیاتری  پێوە  بکات.   

ئاوێتەکردنەوەیەک  لەڕێگەی  جێبە جێ کردنی  ئەجێندە  عەقڵانیە  سیاسیەکانی  بەئاراستەی  کارکردنی  بۆ  دوبارە  هەڵسانەوەی  یەکێتی  و  پێدانەوەی  شوناسی  حزبەکەی  مامی گەورەمان.   

هەموو  ئەم جوڵە و پڕۆژەو  هەنگاوانەی  سەرۆک بافڵ   ئەمڕۆ  بەیەکەوە  توانیویانە  جۆرێک  لەئومێدو  هیوا  دروستبکەنەوە لای چین  و  توێژەکانی هونەرمەندان  و ڕۆشنبیران و  وارسی سەربەرزی شەهیدان  و  زیندانیانی  سیاسی و خوێندکاران  و توێژەکانی  کەمئەندامان  و  کورتە  باڵایان  و  کادرو  ئەندام  و  لایەنگرانی یەکێتی  بەشێوەیەکی  گشتی.    

هەنگا بەردەوام  و  لۆژیکیەکانی سەرۆک بافڵ  و سیاسەتە  واقعیەکەی  بەیەکەوە  ئەمڕۆ  توانیویانە  هاوکێشە  ئاڵۆزەکانی جاران  هاوسەنگ  بکەنەوە  و  دۆخە  سیاسیەکە  لەبەرژەوەندی  یەکێتی  و  کادرو  لایەنگران  و  کۆمەڵانی  خەڵکی  کوردستان  بگۆڕن، کەواتە  دەکرێت  بڵێین سەرۆک بافڵ ئەمڕۆ لەخەیاڵگەی  مرۆڤی  یەکێتی  و  تاکی  کورد  بۆتە  ئەو  ئەستێرە  پڕشنگدارەی  کەشوناسی  داینەمۆیی  بەکۆمەڵگای کوردی  بەخشیوە.    

سەرۆک بافڵ لەخەیاڵگەی  یەکێتی  و  یەکێتیەکان  پێناسەی  خەمخۆری یەکێتیەکان  و  ڕێبازگری  ڕاستەقینەی  مامی  گەورەمانی  پێدراوە، هەمیشە  ئەم  کاراکتەرە  سیاسیە هەموومان بەپشتو  پەنای  خۆیان  دەبینن  بۆ  ڕوبەروو بونەوەی  قەیران  و ئاستەنگەکان  ژیان  و  چارەسەرکردنیان  و  زاڵبون  بەسەریاندا، بێگومان  ئەو جوڵانەی سەرۆک بافڵ بەکردار لەئەرزی  واقیع  سەلماندویەتی  کەجەستەی  هیلاک  و  هەست  نەکردن  بەماندوبونی  لەپێناوی  یەکێتی  و  یەکێتیەکان  و   خزمەتکردنی  ڕێبازە  ڕەسەنەکەی  مامە .  

ئەم کاراکتەریەوکارێزمای  سەرۆک بافڵ لەکۆتاییدا  لای  کادرو  وارسی  شەهیدان  گەنج و لاوان  و چین  و  توێژەکانی هونەرمەندان  و  نوسەران  نامەئلوف  نیە  و  جێگەی  تەقدیرو شانازیە.     

بۆیە لۆژیک  ڕێگەم  پێدەدات  کەبڵێم  ڕۆڵی سەرۆک بافڵ  ئەمڕۆ  هاوشێوەی  سەرکردەیەکی  سیاسی  و  کاراکتەرێکی  مەزنی  کوردستان  و خۆرهەڵاتی ناوین بۆتە جێگای  ئومێدی گەورە  بۆ ئێستاو  ئایندەی  مرۆڤی  کورد  بەگشتی  و  جەماوەری  یەکێتی بەتایبەتی .  

 بێگومان  هەموو  ئەم  جوڵە  سیاسیانە  لای خەڵک  مایەی  ئومێدو  لای  یەکێتیەکان  وەک  هەنگاو  بۆ  هەڵسانەوەو  چونەوە  سەر  ڕێبازە  ڕەسەنەکەی  مام  سەیر  بکرێ، ئەوا  لەولاوە  بۆ سەرۆک بافڵ  دەبێتە  مەزنترین  سەرمایەی  مرۆیی، بەجۆرێک  چانسی  تۆمار کردنی  مێژوویەکی پڕشنگدار و  ئاڵتونی  ناوداربونی  پێدەبەخشێ.   

 چونکە مێژووی  ئەمجارە  ناوی  شێرە سەرکردەو  پیاوێکی  تر  بۆ  مێژوی  شۆڕشگێرێتی  و  کوردایەتی  و  خەبات  بەتەنیشت  ناوی سەرکردەو شۆڕشگێڕەکان زیاد دەکات .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە