کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەعیراق 21 حاڵەتی نوێی كۆلێرا و 3 حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆماركرا

.

03:13 - 04/07/2022

لەعیراق 21 حاڵەتی نوێی كۆلێرا و 3 حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون تۆماركرا    
وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی 21 حاڵەتی نوێی كۆلێرا و سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوونی راگەیاند، لەو بارەیەوە سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كرد 21 حاڵەتی پشتراستكراوی كۆلێرایان تۆماركردووە كە 10 یان لە شاری كەركوك و 7 لە زیقار و چواریان لە بەغدان، بەوەش تا ئێستا 160 تووشبووی كۆلێرا لەعیراق تۆماركراون و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەپەتاكە تۆماركراون.
لەبارەی حاڵەتەكانی تای خوێنبەربوونەوە وتەبێژی تەندروستی عیراق رایگەیاند سێ حاڵەتی نوێی تای خوێنبەربوون و حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراوە و ژماری توشبووانی تای خوێنبەربوون لەمساڵدا بۆ 230 حاڵەتی توشبوون و 38 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11636 - 27500

سەرەوە