کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستەفا كازمی سەردانی سعودییە دەكاتەوە

.

03:10 PM - 04/07/2022

مستەفا كازمی سەردانی سعودییە دەكاتەوە
لە درێژەی هەوڵەكانیدا بۆ نێوەندگیری لەنێوان حكومەتی ریاز و تاراندا، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، جارێكی تر سەردانی سعودییە دەكاتەوە. بڕیارە كازمی لە سەردانەكەیدا بۆ ریاز، لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە، كۆبێتەوە و دانوستانەكانی نێوان حكومەتی ریاز و تاران بە نێوەندگیری عیراق تاوتوێ بكەن. ئەوەش لەكاتێكدایە، لەمیانی سەردانەكەی مانگی پێشووی سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ ئێران و سعودییە، حكومەتی عیراق بەرەسمی رایگەیاند لە رابردوودا، تیمی دانوستانكاری ئێران و سعودییە، بەنێوەندگیریی عیراق، لە ئاستی هەواڵگریدا، پێنج خولی دانوستانەكانیان تەواو كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە