کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: هێشتا كاتی گفتوگۆی ئاشتی روسیا و ئۆكرانیا نەهاتووە

.

03:04 PM - 04/07/2022

ئەمریكا: هێشتا كاتی گفتوگۆی ئاشتی روسیا و ئۆكرانیا نەهاتووە  
جۆن كیربی وتەبێژی پنتاگۆن لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی فۆكس نیوزی ئەمریكی لە بارەی ئەگەری رێكەوتنی ئاشتی نێوان روسیا و ئۆكرانیا رایگەیاند هێشتا زووە بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ئاشتی نێوان مۆسكۆ و كیێڤ و هیچ لایەكیان ئامادە نین بۆ ئەو جۆرە گفتوگۆیە.
لە بارەی پشتیوانیكردنی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا بۆ رێكەوتنی ئاشتی نێوان ئەو دوو وڵاتە، جۆن كیربی رایگەیاند لە بری پشتیوانی رێكەوتنی ئاشتی لەم كاتەدا ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانییەكانی بۆ ئۆكرانیا یارمەتیدانی بۆ ئەوەی سەركەوتووبێت و بۆ ئەو مەبەستەش تا ئێستا بە بری 7 ملیار دۆلار هاوكاری گەیاندۆتە كیێڤ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە