کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: بەكۆی دەنگ نوری مالكی-مان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكرد

.

03:02 PM - 04/07/2022

ئەندامێكی دەوڵەتی یاسا: بەكۆی دەنگ نوری مالكی-مان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران كاندیدكرد     
محەمەد سەهیود سەركردە لەهاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەلێدوانێكدا ئاشكرایكرد: لەكۆبوونەوەی ئێوارەی رۆژی یەكشەممە هاوپەیمانێتیەكەیان بەكۆی دەنگ نوری مالكی-یان وەك تاكە كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق هەڵبژاردووە، وتیشی: پرۆسەی هەڵبژاردنی نوری مالكی لەناو هاوپەیمانێتیەكەیان لەچوارچێوەی ئەو ڕێنماییانەبووە كەچوارچێوەی هەماهەنگی بۆ دیاری كردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق دیاری كردووە.
ئێوارەی رۆژی یەكشەممە دەوڵەتی یاسا بەسەرپەرشتی نوری مالكی كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا و دوای كۆبوونەوەكەش لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد هیواخوازن لە دوای كۆتاییهاتنی جەژنی قوربان گفتوگۆكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق بگەنە ئەنجام. بەڵام لەڕاگەیەندراوەكەدا بەهیچ جۆرێك باس لەكاندیدكردنی نوری مالكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە