کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە كێشەدارەكانی یەكلایی كردەوە

.

01:48 PM - 04/07/2022

وەزارەتی ناوخۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە كێشەدارەكانی یەكلایی كردەوە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی كێشەداری لەڕووی مەرجی سەلامەتی یەكلایی كردەوە‌و بڕیاریدا ئەو ئۆتۆمبێلانەی كێشەی بچووكیان هەیە تۆمار بكرێن.
بەگوێرەی بەیانی ژمارە (16)ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە ڕۆژی 4ی تەمموزی 2022 دەركراوە، بڕیاردراوە ئەو ئۆتۆمبێلانەی هێنراونەتە ناو هەرێمی كوردستان‌و كێشەی بچووكیان هەیە، جگە لەوانەی كە ژێرئاو كەوتوون و بڕواوە و سووتاون‌و بڕوانامەی (coc)یان پێدراوە، تۆمار بكرێن.
بڕیارەكەش تۆماركردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتە كە تاسەعات 3ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی 4ی تەمموزی 2022 هاتوونەتە ناو هەرێمی كوردستان، هەر ئۆتۆمبێلێكیش لەدوای ئەو كاتەوە هاوردە بكرێت لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ تۆمار ناكرێن.
هەر بەپێی بەیانەكەی وەزارەتی ناوخۆ، ئەو كۆمپانیایانەی پشكنینی كواڵیتی كە بڕوانامەی (coc)یان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە رێكخستووە كە كێشەیان هەیە، سزا دەدرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە