کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند یانەیەك هەوڵی گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەدەن

.

10:55 AM - 04/07/2022

چەند یانەیەك هەوڵی گواستنەوەی رۆناڵدۆ دەدەن
دوای بریاری رۆیشتن لەریزی یانەی مانچستەر یونایتد  چەند یانەیەك راستەوخۆ هەوڵەكانیان دەستپێكردوە و ئامادەن  كریستیانۆ  رۆناڵدۆ  بهێننە ڕیزەكانیان    بەشێویەكی چاوەڕوان نەكراوە و ماوەیەكی كەم بەر لەدەستپێكردنی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ   كریستیانۆ  ڕۆناڵدۆ  داوای لەئیدارەی یانەكەی كردووە دەستبەرداری ببن و ئاسانكاری بۆ بكەن بۆ هەڵوشاندنەوەی گرێبەستەكەی كە ساڵی داهاتوو تەواو دەبێت   لەبەرامبەردا ئیدارەی   مان  یو   داوای لەو یاریزانە كردووە لەقۆناغی ئامادەكاری یانەكە ئامادە بێت كە لەهەفتەی داهاتوەوە مەشق و راهێنان دەستپێدەكەن و دوو كەمپی مەشقیش لەوڵاتانی تایلەند و ئوسترالیا دەكەنەوە   سەبارەت بەوێستگەی داهاتووی یاری كردنی ڕۆناڵدۆ میدیاكانی ئەوروپا بڵاویانكردۆتەوە : چەند یانەیەك گرنگی پێدەدەن  بەتایبەت هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بایرن میونشن  هەوڵی دەستەبەر كردنی توانا و لێهاتووی دەدەن  لەلایەكی ترەوە یانەی   نا پۆلیش  بۆتە ركابەری ئەو دوو یانەیە بۆ گواستنەوەی    جێگەی باسە : رۆناڵدۆ  لەوەرزی رابردووەوە لەریزی یانەی مانچستەر یونایتدە و لەو وەرزەدا بەشداریی لە 38 یاریی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا كردووە و توانیویەتی 24 گۆڵیش تۆمار بكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە