کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید لەگەڵ چوار یاریزانی یانەكەی لەگفتوگۆدایە

.

10:54 AM - 04/07/2022

ریاڵ مەدرید لەگەڵ چوار یاریزانی یانەكەی لەگفتوگۆدایە
یانەی ریاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەرچەند تائێستا هیچ بۆندێكی لەگەڵ ئەستێرەیەكی دیار لەمیركاتۆی هاوینە ئیمزا نەكردووە   بەڵام لەگەڵ چوار یاریزانی یانەكەی لەگفتوگۆدایە و هەوڵدەدات گرێبەستەكانیان نوێ بكاتەوە   دیارترین و گەورەترین  هەوڵی  پێر ێزی  سەرۆكی یانەی شاهانە بۆ گواستنەوەی  مباپێ  بوو ... بەڵام لەدوا ساتەكاندا شكستی هێنا و سەركەوتوو نەبوو   تائێستاش لەمیركاتۆی هاوینە هەریەك لە   ئەن تۆنی  رۆ دیگەر  و  چوا مینی گواستۆتەوە  ریزی یانەكەی و  لەنوێكردنەوەی گرێبەستی  لۆكا  مۆدریچ -یش سەركەوتوو بوو   ئێستاش بەر لەدەستپێكردنی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ لەگەڵ چوار یاریزانی یانەكەی:  ڤینی سیۆس  جۆن یۆرز و   ئی دیر   می لیتاو   و  رۆ دریگۆ   و كەریم بنزیمە لە گفتوگۆدایە بۆ نوێ كردنەوەی گرێبەستەكانیان   بەتایبەت هەوڵدەدەن پارێزگاری لەمانەوەی كەریم بنزیمەی تەمەن 34 ساڵ بكەن    كە وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و توانی لە 46 یاریی یانەكەی لەسەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا 44 گۆڵ تۆمار بكات و بە 27 گۆڵیش بووە گۆڵكاری  لالیگا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە