کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەكات

.

10:52 AM - 04/07/2022

بەرشەلۆنە ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ دەستپێدەكات
بریارە ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی 2022-2023ی خول و پاڵەوانێتییەكان دەستپێبكات   لەم بارەیەوە ئیدارەی یانەكە ئاشكرای كردووە دەستپێكی ئامادەكاریەكانی بەپشكنینی پزیشكی دەبێت بۆ سەرجەم یاریزانان كە سبەینێ ئەنجامیدەدات   سەرەرای ئەوەی بەشێك لەیاریزانەكان هێشتا پشوی هاوینەیان تەواو نەبووە  تا كۆتایی ئەم هەفتەیەش چەند گرێبەستێك یەكلادەكاتەوە و یاریزانی نوێ دەهێنێتە ریزی یانەكەیان   هەروەها  چاڤی  هێرناندێز  پلانی بۆ مەشق و راهێنانی یانەكەی داناوە و لەم هەفتەیە بریارە هەشت یەكەی راهێنان ئەنجامبدات و رۆژی 11ی ئەم مانگە سەرجەم یاریزانەكان پەیوەندی بەیانەكەوە دەكەن   دواتر رۆژی 13ی مانگ یەكەم یاری د‌وستانە بەرامبەر یانەی  ئۆ لۆت  ئەنجامدەدات  پاشان روو لە  ئەمریكا دەكات و كەمپێكی مەشق و راهێنان لەو وڵاتە دەكاتەوە  كە لەو كەمپە چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجامدەدات و رووبەڕووی هەریەك لەیانەكانی  ئینتەر میامی  و  ریاڵ مەدرید و یۆڤانتۆس  و نیویۆرك  رێد  بۆڵز  دەبێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە