کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رووپێویی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت

.

10:44 AM - 04/07/2022

رووپێویی ئابووری و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت
 شوان عەباس بەڕێوەبەری ئامار و پەروەردە لە دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان، لەلێدوانێكیدا بۆ پیوكەی میدیا باسی لەپلانێك بۆ ئەنجامدانی رووپێوییەكی ئابووریی و كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستان و عیراق كرد و، رایگەیاند بە هاوكاری حكومەتی عیراق، رووپێوییەكی ئابووریی و كۆمەڵایەتی بۆ دانیشتووانی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن، راشیگەیاند سەرجەم ئامادەكارییەكانیان تەواوكردووە و تەنیا دەستپێكردنی مەیدانی ماوە. ئەوەشی ئاشكرا كرد، رووپێوییەكە ساڵێك دەخایەنێت و ئامانجیش لێی، لێكۆڵینەوەیە لە رەهەندە ئابووریی و كۆمەڵایەتییە خێزانییەكانی هەرێمی كوردستان. ئەوەشی ئاشكرا كرد، پێشتر رووپێوییەكی كار و بێكاریان ئەنجام داوە و دوای جەژنی قوربان، ئەنجامەكەی رادەگەیەنن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە