کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناسرییە بەهۆی دزەكردنی غازی كلۆر سەدان كەس رەوانەی نەخۆشخانە كران

.

11:07 PM - 03/07/2022


لە شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقاری باشووری عیراق بەهۆی دزەكردنی غازی كلۆر لە وێستگەیەكی پاككردنەوەی ئاودا سەدان كەس بەهۆی تەنگەنەفەسی و ژەهراویی بوونەوە رەوانەی نەخۆشخانە كران، لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی پارێزگای زیقارەوە رایگەیاند بەهۆی دزەكردنی غازی كلۆرەوە نزیكەی 300 كەس كە لە دۆخێكی تەندروستی خراپدا بوون داخڵی نەخۆشخانە كراون،سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا كە دزەكردنی غازەكە لە وێستگەیەكی پاككردنەوەی ئاو لە قەزای قەلعە سوكەری باكووری شاری ناسریە روویداوە ، لەلای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای زیقار لە بەیاننامەیەكدا رەتیكردەوە لێچوونی غازی كلۆر لەو وێستگەیە روویدابێت بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە