کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی عیراق دەستكاریكردنی بەهای دۆلاری یەكلایی كردەوە

.

08:24 PM - 03/07/2022


عەمار خەڵەف جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی یەدەگی دراوی بیانی ‌و دەستكاریكردنی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دینار بڵاوكردەوە‌و ئاشكرایكرد، عیراق خاوەنی یەدەگێكی گەورەی دراوی بیانی ‌و زێڕە.
وەك لە راگەیەنراوەكەی جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراقدا هاتووە، یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی زیاترە لە 70 ملیار دۆلار‌و پێشبینی دەكەن تاكۆتایی ئەمساڵ بگاتە 90 ملیار دۆلار، هەروەها لەم ماوەیەدا زیاتر لە 30 تۆن زێڕییان كڕیووە‌و یەدەگی زێڕ گەیشتۆتە سەرووی 100 تۆن.
لەبارەی دەستكاریكردنی بەهای دۆلاریش تەئكیدی كردۆتەوە، هیچ پاساوێك نییە بۆ گۆڕینی بەهای دیناری عیراقی لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی، چونكە ئەنجامدانی هەر گۆڕانكارییەك لە بازاڕەكانی ناوخۆ پشێوی دروست دەكات.
حكومەتی عیراق لەدوای داڕمانی نرخی نەوت‌و دابەزینی یەدەگی دراوی بیانی‌و  بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەكەی، لە كۆتایی ساڵی 2020دا بەهەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی عیراق، نرخی گۆڕینەوەی 100 دۆلاری ئەمریكی لە 118 هەزار‌و 200 دینارەوە بۆ 146 هەزار دینار بەرزكردەوە‌و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، دابەزاندنی بەهای دینار لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریكی 3 بۆ 5 ساڵ دەخایەنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە