کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی راگەیاند

.

08:12 PM - 03/07/2022


ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر لە مانگی حوزەیراندا 341 سەعات كاریان كردووە، نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی حوزەیران بە 17 هەزار‌و 500 دینار بۆ 19 هەزار‌و 750 دینار دیاریكراوە.
وتیشی، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گازوایلەوە نرخی كارەبای مۆلیدەكان بەرزبۆتەوە‌و ئەو نرخەی دیاریكراوە جیاوازییەكی ئەوتۆی لەگەڵ پارێزگاكانی تری هەرێمی كوردستان نییە.
ئەوە لەكاتێكدایە نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدە لە سلێمانی بەراورد بە هەولێر‌و دهۆك، بە 2 هەزار دینار كەمتر دیاریكراوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە