کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی كشتوكاڵ فۆرمی دامەزراند بۆ 5 هەزار كەس كارا دەكات

.

07:55 PM - 03/07/2022

 
وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم فۆرمی دامەزراند بۆ 5 هەزار كەس كارا دەكات و وتەبێژی وەزارەتەكەش رای دەگەیەنێت، ماوەی دیاركراو بۆ پڕكردنەوەیان مانگێكەو ئەو كەسانەشی چانسی دامەزاندنیان دەبێت مووچەیان لە 350 هەزار دینار كەمتر نابێت.
 حسێن حەمە كەریم وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند: وەزارەتی كشتوكاڵ لەریگەی كەرتی تایبەتەوە هەلی كار بۆ 5 هەزار كەس دەرەخسینێت و ئەو كەسانەشی خوازیارن چانسی خۆیان لەو دامەزراندنانەدا تاقی بكەنەوە دەتوانن لەرێگەی فۆرمێكەوە خۆیان ناونوس بكەن/ كەماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت.
وتیشی: پاش سەیركردنەوەی فۆرمەكان ئەو كەسانەی هەڵدەبژێردرێن دەخرێنە خولەوەو تاقیكردنەوەیان پێ‌ دەكرێت و بەپێی گرێبەستێكیش، كە وەزارەت ئامادەی كردووە، مافەكانیان لە پرۆژەكانی كەرتی تایبەتدا دەستەبەر دەكرێت و  بەپێی بڕوانامە و پسپۆری و لێهاتووی مووچەیان بۆ دیاری دەكرێت ، كە نابێت لە 350 هەزار دینار كەمتربێت .
ئاماژەی بەوەشدا،  كە پێویستە ئەو كەسانەی فۆرمەكە پڕ دەكەنەوە دەرچووی بەشەكانی كشتوكاڵ یاخود فێتەرنەری بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە