کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری پەروەردە: پلانێكی تۆكمەمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەكردووە

.

05:54 PM - 03/07/2022

ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم سەبارەت بە ئامادەكارییەكان و پلانی وەزارەتەكە بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد: پلانێكی هەمەلایەنە و تۆكمە و خۆ رێكخستنەوەیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئامادەكردووە و لە ئەو پلانەشدا و ئەركە كارگێڕییەكان دابەشكراون.
هەورەها سەبارەت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵ و دەنگۆی ساختە لە چەند لاپەڕەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وەزیری پەروەردەی هەرێم تەئكیدیكردەوە لەوەی كاتێك هەواڵێكی نا راست سەبارەت بە كەرتی پەروەردە بڵاودەكرێتەوە، راستەوخۆ وەزارەتەكە لە رێگەی میدیا و پێگە رەسمییەكانی خۆیەوە، راست و دروستی هەواڵەكان بۆ مامۆستایان و خوێندكاران دەخاتەڕوو، ئالان حەمە سەعید داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كرد، ئەو هەواڵانەی پەیوەستن بە كەرتی پەروەردە، تەنها لە خودی لێپرسراوانی وەزارەتی پەروەردەوە وەریبگرن و دوای دڵنیابوونەوە لە سەرچاوە رەسمییەكان ئەو كات زانیارییەكان بڵاوبكەنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە