کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ستافی كار گروپ سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی عێراقیان كرد

.

04:21 PM - 03/07/2022

ستافی كار گروپ سەردانی نوسینگەی سلێمانی پەڕلەمانی عێراقیان كرد و لەلایەن دكتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازیان لێكرا و كۆبوونەوە.
دواتر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا دكتۆر بڕیار ڕەشید تەئكیدی لە پاڵپشتی ئەم جۆرە گروپ و ڕێكخراوانە كردەوە كە توانیویانە دەرفەتی كار بۆ ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیان بڕەخسێنن، ئاماژەی بەوەشكرد: كە بەردەوام دەبن لە هاوكاری كردنیان.
لای خۆیانەوە ستافی كار گروپ ئاشكرایانكرد: توانیویانە زیاتر لە 6 هەزار هەلی كار بڕەخسێنن بۆ هاووڵاتیان و ئێستاش لە ئامادەكاریدان بۆ ڕەخساندنی 2 هەزار و 500 هەلی كاری تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە