کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی داوای خانەنشین بوون دەكات

.

01:59 PM - 03/07/2022

بەرێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، دوای چەندین ساڵ لە پێشكەشكردنی خزمەت ‌و تەواوبوونی ماوەی خزمەتی یاسایی، داوای خانەنشین بوونی كردووە.
عەبدولرەحمان ساڵح رەشید بەرێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لە نووسراوێكدا كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە، تیایدا باسی لەوەكردوە، دوای تەواوی بوونی ماوەی خزمەتی یاسایی خۆی ‌و درێژكردنەوەی ماوەكەی بۆ دووساڵ، كاری پێویست بۆ خانەنشینكردنی بكەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: رۆژی 1-7-2022 ماوەی یاسایی تەواو دەبێت، كە هاوكاتە لەگەڵ رۆژی لەدایكبوونی كە دەكاتە  1-7-1957.
عەبدولرەحمان ساڵح رەشید لە ساڵانی رابردوودا یەكێك بووە لە بەرێوەبەرە خزمەتگوزارەكانی حكومەتی هەرێم ‌و چەندین رێكاری دارایی و كارگێری بۆ خزمەتی هاوڵاتیان پەیڕەو كردووە، بەهۆی خزمەتەكانیشیەوە حكومەتی هەرێم دوو ساڵی تری وەك بەرێوەبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بۆ درێژكردەوە، دوای تەواوبوونی ئەو ماوەیەش ئێستا داوای خانەنشین بوونی كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە