کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەپۆلێكی تری خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

.

12:51 PM - 03/07/2022

شەپۆلێكی تری خۆڵبارین عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە  
كەشناسی عیراق لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، شەپۆلێكی خۆڵبارین لە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی وڵات دەستیپێكردووە و بەوهۆیەوە لە بەغدا و چەند شوێنێكی تر ئاستی بینین كەمبووەتەوە.
هەروەها كەشناسی عیراق پێشبینیشیكردووە، لە چەند سەعاتی داهاتوودا شەپۆلی خۆڵبارینەكە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانیش بگرێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمرۆ شەپۆلێكی رەشەباش پارێزگای سلێمانی و چەند ناوچەیەكی تری هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە