کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مستەفا كازمی جارێكیتر سەردانی سعودییە دەكاتەوە

.

12:04 PM - 03/07/2022

مستەفا كازمی جارێكیتر سەردانی سعودییە دەكاتەوە

 لە دوای سەردانەكەی مانگی ڕابردووی بۆ سعودییە، بڕیارە بەم نزیكانە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی ئەو وڵاتە بكاتەوە و لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودییە و لێپرسراوانی باڵای وڵاتەكە كۆببێتەوە، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەكردووە سەردانەكەی كازمی بۆ گەیاندنی هەڵوێست و پەیامی ئێرانە سەبارەت بە ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودییە بەو پێی كازمی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا سەردانی ئەو وڵاتەی كرد و لەگەڵ بەشێك لە لێپرسراوانی باڵای تاران كۆبوونەوەی ئەنجامدا، هاوكات لە بارەی سەردانەكەی كازمی بۆ ئێران، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردبوو كە مستەفا كازمی هەڵوێستی سعودییەی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی تاران و ریاز گەیاندۆتە لێپرسراوانی ئێران، سەردانەكە چاوەڕوانكراوەكەی كازمی بۆ سعودییە دوای ئەوە دێت وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە شێوەیەكی ڕەسمی ڕایگەیاند بەم نزیكانە دانوستانەكانی تاران و ریاز لە شاری بەغدای پایتەختی عیراق دەستپێدەكەنەوە و هەردوو وڵات هەوڵدەدەن كۆتایی بە ناكۆكییەكانی نێوان بهێنن و قۆناغێكی نوێ لە پەیوەندییەكانیان دەستپێبكەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە