کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە دوا هەوڵ بۆ نوێكردنەوەی بۆندی دیمبڵی دەدات

.

10:45 AM - 03/07/2022

بەرشەلۆنە دوا هەوڵ بۆ نوێكردنەوەی بۆندی دیمبڵی دەدات
سەرچاوەكانی هەواڵی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە یانەی بەرشەلۆنە دوا هەوڵدەدات بۆندی  عوسمان   دیمبڵی  یاریزانی یانەكەی نوێ بكاتەوە، هەرچەندە لەكۆتایی وەرزی رابردووەوە كێشە لەنێوان یاریزانی ناوبراوو یانە كەتەلۆنییەكە دروستبووە، بەڵام لەمیركاتۆی هاوینەو لەسەر داوای چاڤی  هێرنا ندێزی   راهێنەر بەرشەلۆنە پلانی بەرامبەر دیمبڵی  گۆریوەو هەوڵدەدات بۆ وەرزی داهاتوو بۆندەكەی نوێ بكاتەوە، كە رۆژی 30ی مانگی رابردوو ماوەی بۆندەكەی لەگەڵ ئەو یانەیە كۆتاییهاتووە، هۆكاری نەگەیشتنە رێككەوتنیش لەسەر موچەی ئەو یاریزانەیە كە رەزامەندی لەسەر ئەوە دەربریوە لەسەدا 40ی موچەكەی كەمبكاتەوە، بەڵام بەرشەلۆنە داوای زیاتر دەكات، بریارە رۆژی دووشەممە دوا كۆبوونەوە لەنێوان هەردوو ئەنجامبدرێـت و بریاری كۆتایی لەسەر نوێكردنەوە یان كۆتاییهێنان بە گفتوگۆی نێوانیان بدرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە چەند یانەیەكی دیاری ئەوروپا بەتایبەت یانەی چێڵسی هەوڵی دەستەبەركردن و ئیمزاكردنی بۆند لەگەڵ یاریزانی ناوبراو دەدەن، هەرچەندە  دیمبڵی   رایگەیاندووە هیوا خوازە لەگەڵ بەرشەلۆنە بگاتە رێككەوتن و لەریزی ئەو یانەیە درێژە بەیاریكردن بدات، جێگەی باسە دیمبڵی لەساڵی 2017ەوە پەیوەندی بەیانەی بەرشەلۆنەوە كردووەو لەو ماوەیە لە 150 یاریی بەشدار بووەو توانیویەتی 32 گۆڵیش تۆماربكات

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە