کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

محەمەد سەڵاح لەپلەی چوارەم یاریزانانی جیهاندایە

.

10:45 AM - 03/07/2022

محەمەد سەڵاح لەپلەی چوارەم یاریزانانی جیهاندایە
دوای نوێكردنەوەی بۆندەكەی تا ساڵی 2025 لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ، محەمەد سەڵاحی میسری چووە ریزی ئەو یاریزانانەی لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین موچەیان پێدەدرێت، كە لەوەرزی نوێوە  سەڵاح  هەفتامە وەك موچە بری 464 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت، لەراپۆرتێكی رۆژنامەی  ماركا  كە لەسەر ئەو یاریزانانەی زۆرترین موچەی ساڵانەیان هەیە، دەركەوتووە یاریزانی ناوبراو پلەی چوارەمی گرتووەو یەكێكە لەو یاریزانانەی خاوەن زۆرترین موچەیە و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و  ها لاند و لیڤاندۆڤسكی كەوتووە، كە ئێستا   كیلیان   مباپێ  لەپێشەنگی ریزبەندیە دوای ئەوەی بۆندەكەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێكردەوەو هەفتانە بری یەك ملیۆن و 160 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت، لیۆ نێل میسی ئەرجەنتینی و یاریزانی ئەو یانەیە لەپلەی دووەمدا دێت و خاوەن یەك ملیۆن و 130 هەزار یۆرۆیە لەهەفتەیەكدا، پلەی سێیەمیش هەر لەریزی یانەی پاریس سان جێرمانە كە نەیمارە هەفتانە بری 703 هەزار یۆرۆی پێدەدرێت، كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە لەرابردوودا لەپلەكانی پێشەوە بوو، ئێستا لەریزی مانچستەر یونایتد هەفتانە خاوەن موچەی 446 هەزار یۆرۆیەو لەپلەی پێنجەمدایە، هەریەك لە كیڤن  دی  برۆین  و ئیر لینگ   ها لاند –ی یاریزانانی مانچستەر سیتی بە 446 هەزار یۆرۆ  پلەكانی شەشەم و حەوتەمیان گرتووە، دی خیای  گۆڵچی مان یونایتد بە 435 هەزار یۆرۆو   ئەن توان   گریز مانی   یاریزانی ئەتڵەتیكۆ مەدرید بە 413 هەزار یۆرۆو لیڤاندۆڤسكی یاریزانی بایرن میونشن بە 413 هەزار یۆرۆ پلەكانی هەشتەم تا دەیەمی ئەو یاریزانانەیان گرتوە كە خاوەن زۆرترین موچەن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە