کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید بۆندی ڤینیسیۆس نوێدەكاتەوە

.

10:44 AM - 03/07/2022

ریاڵ مەدرید بۆندی ڤینیسیۆس نوێدەكاتەوە
یانەی ریاڵ مەدرید كۆتایی بەهەوڵی هەموو ئەو یانانە هێنا كە گرنگیان بە ڤینی سیۆس جو نیۆر  -ی بەرازیلی و یاریزانی یانەكەی دەدا، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ گەیشتۆتە رێككەوتن، یاریزانی ناوبراو وەرزی رابردوو بەپیشاندانی ئاستە بەرزەكەی سەرنجی زۆربەی راهێنەری یانە گەورەكانی ئەوروپای بەلای خۆیدا راكێشاوە كە لەتۆماركردنی 16 گۆڵ و دروستكردنی 22 گۆڵی یانەكەی سەركەوتوو بووە،  بۆیە ئیدارەی یانەی شاهانە لەسەر نوێكردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ   ڤینی سیۆس   گەیشتونەتە رێككەوتن و بۆ ماوەی چەند وەرزێكی تر پارێزگاری لەمانەوەی دەكەن كە لەساڵی 2019ەوە پەیوەندی بەیانەكەوە كردووەو تائێستا لە 170 یاریی بەشدار بووە، دوای نوێكردنەوەی بۆندەكەشی موچەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد دەكەن و ساڵانە بری 10 ملیۆن یۆرۆی پێدەدەن، سەرەرای ئەوەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەشی زیاد دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش رۆژنامەی  ماركا بڵاویكردۆتەوە كە برە پارەی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی ئەو یاریزانە دەكرێتە یەك ملیار یۆرۆ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە