کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینتەرمیلان بەڕەسمی بۆندی لەگەڵ مخیتریان ئیمزا كرد

.

10:43 AM - 03/07/2022

ئینتەرمیلان بەڕەسمی بۆندی لەگەڵ مخیتریان ئیمزا كرد
یانەی ئینتەر میلان لەسەر ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ بەردەوامەو لە میركاتۆی هاوینە لەگواستنەوەی یاریزانێكی تر سەركەوتوو بوو، یانەی ناوبراو دوای گفتوگۆیەكی زۆر بەرەسمی ئیمزاكردنی بۆندی لەگەڵ   هن ریك  مخی تریان -ی  ئەرمینی و یاریزانی یانەی رۆما راگەیاند، كە بووە چوارەم بۆندی یانەكە لەوەرزی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا، ماوەی بۆندی ئەو یاریزانەش بۆ دوو وەرزە، كە لەپێشوودا لەگەڵ رۆما لە 117 یاریدا بەشدار بووەو 29 گۆڵی تۆماركردووە ەو 28 گۆڵیشی دروستكردووە، سەرەرای ئەوەی لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆكردوون لەپێشوودا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردووە، كە یاریی بۆ هەریەك لەیانەكانی  شاخ تار  دۆن ستیك   و بوروسیا  دۆرتمۆند و مانچستەر یونایتد  لەگەڵ  ئا رسناڵ كردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە