.
10:42 AM - 03/07/2022
رۆناڵدۆ ریزی یانەی مان یونایتد جێدەهێڵێت
میدیاكانی بەریتانیا هەواڵێكی چاوەڕوان نەكراویان بڵاوكردۆتەوە كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی دەیەوێت لەمیركاتۆی هاوینە ریزی یانەی مانچستەر یونایتد بەجێبهێڵێت، ئەمەش لەكاتێكدایە ئیدارەی یانەكە بەسەرپەرشتی تین هاگ-ی راهێنەر نایانەوێت بۆ وەرزی نوێ دەستبەرداری ببن و هەوڵی پارێزگاریكردن لەمانەوەی دەدەن، سەرەرای ئەوەی لەپێشوودا رۆناڵدۆ ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە وەرزی داهاتوو لەیاریگای ئۆڵد ترا فۆرد درێژە بەیاریكردن دەدات ،لەمبارەیەوە رۆژنامەی تا یمز بڵاویكردۆتەوە رۆناڵدۆ داوای لەئیدارەی مانچستەر كردووە رێگەی پێبدەن بۆندەكەی كۆتایی پێ بهێنێت و رێگەی رۆیشتنی پێبدەن، هەرچەندە كۆتایی وەرزی داهاتوو ماوەی بۆندەكەی تەواو دەبێت، تاكە بیانوی رۆیشتنیشی ئەوەیە یاریزانی ناوبراو ئامانجی یاریكردنە لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، هەروەها چەند یانەیەك لەسەر هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لە میركاتۆی هاوینەدا، جێگەی باسە رۆناڵدۆ لەوەرزی رابردووەوە لەریزی یانەی مانچستەر یونایتدەو لەو وەرزە بەشداریی لە 38 یاریی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەكاندا بەشدار بووەو توانیویەتی 24 گۆڵیش تۆماربكات
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە