کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان قۆناغی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ راگەیاند

.

10:41 AM - 03/07/2022

پاریس سان جێرمان قۆناغی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ راگەیاند
یانەی پاریس سان جێرمان، شێواز و پلانی ئامادەكاری بۆ وەرزی نوێ راگەیاند و چەند یارییەكی دۆستانەش ئەنجام دەدات، بریارە لەرۆژی 4ی ئەم مانگەوە یانەی   پی ئێس جی   پاڵەوانی وەرزی رابردوو ئامادەكارییەكانی بۆ وەرزی نوێ دەستپێبكات، كە سەرەتا پشكنینی پزیشكی و توانای جەستەیی بۆ یاریزانەكانی ئەنجامدەدات و ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، رۆژی 11ی مانگیشی بۆ پەیوەندیكردنی یاریزانە نێودەوڵەتییەكان دیاریكردووە بەتایبەت ئەوانەی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەكانیان لەمانگی رابردوو یاریان ئەنجامداوە، هەروەها ئەو یاریزانانەی كە لە میركاتۆی  هاوینە بۆندیان لەگەڵ ئیمزا كراوە لەسەرەتاوە ئامادە دەبن بەتایبەت  ڤی تی نیا  ، ئیدارەی یانە پاریسییەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە یەكەم یاری دۆستانەی یانەكە لەگەڵ یانەیەكی بەشدار لەخولی پلە دووی وڵاتەكەیان دەبێت كە یانەی   كو یفی  -یەو رۆژی 15ی ئەم مانگەش یارییەكە بەرێوەدەچێت، دواتر روو  لە كیشوەری  ئاسیا و لەوڵاتی ژاپۆن دەكەن و كەمپێكی مەشق و راهێنان ئەنجامدەدەن، كە لەو كەمپە رۆژانی 20 و 23 و 25ی ئەم مانگە سێ یاریی دۆستانە بەرامبەر هەریەك لەیانەكانی  كاوا ساكی   فرۆن تاڵ   و   ئۆ راوا   رێد   دای مۆن دز   و گا مبا   ئۆ سا كای   ژاپۆن دەكات، كە لەخولی نایابی یانەكانی ئەو وڵاتە بەشدارن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە