.
09:59 - 03/07/2022
ئێران دژایەتی خۆی بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان راگەیاند
لە سەردانێكیدا بۆ دیمەشق و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا، حسێن ئەمیر عەبدللهیان وەزیری دەرەوەی ئێران تەئكیدیكردەوە لەوەی وڵاتەكەی دژی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیایە لەناو خاكی سوریا، راشیگەیاند: ئامانج لەسەردانەكەی بۆ دیمەشق، هێوركردنەوەی گرژییەكان و باشتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و سوریایە.
لای خۆیەوە رۆژنامەی حوڕیەت-ی توركی ئاشكرایكردووە، ئۆپراسیۆنەكەی سوپای توركیا بۆ سەر رۆژئاوای فوڕات لە باكووری سوریا بۆ دوای جەژنی قوربان دواخراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە