کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كاتی راگەیاندنی كاندیدی پۆستی سەرۆكی وەزیرانی عیراق دیاریكرا

.

09:55 AM - 03/07/2022

كاتی راگەیاندنی كاندیدی پۆستی سەرۆكی وەزیرانی عیراق دیاریكرا
ئەحمەد موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە فراكسیۆنی سادیقون لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی دانوستان لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەكان عیراق دەكات، دانوستانەكانیش لە كەشوهەوایەكی ئارام بەڕێوەدەچن و كاریش دەكرێت بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتوو رەزامەندی سەرجەم ئەو لایەنانەی لەسەر بێت.
ئەحمەد موسەوی ئاشكراشیكرد، تایبەتمەندییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیران كەسێك دەبێت جێگەی مشتومڕی لایەنەكان نەبێت و بەشێك بێت لە چارەسەری كێشەكان نەك كێشەی نوێ دروست بكات، ئەوشی خستەڕوو، دوای جەژنی قوربان ئەو كەسایەتییە ئاشكرا دەكەن كە پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق وەردەگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە