کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەڕلەمانتارێكی یەكێتی بەدواداچوون بۆ كێشەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات

.

09:45 - 03/07/2022

پەڕلەمانتارێكی یەكێتی بەدواداچوون بۆ كێشەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات
دیلان غەفور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەدواداچوون بۆ كێشەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و بەخێوكەرەكانیان دەكات، هەر لەو چوارچێوەیەدا لە بارەگای لقی كەركوكی ناوەندی ڕێكخراوە دیموكراتەكانی یەكێتی كۆبوونەوەیەك بە بەشداری خاوەن پێداویستییەكان ئەنجامدرا و تێیدا لە نزیكەوە گوێ لە داوكاریەكانیان گیرا، هاوكات لە ناوەندی كەركوكی ڕێكخراوەكانی یەكێتی دەستكرا بەناونوسین بۆ دابینكردنی مافی بەخێوكەرانی خاوەن پێداویستییەكان، كە تێیدا توانراوە ڕەزامەندی وەزارەتی پەیوەندار بۆ پێدانی موچەی بەخێوكەر بۆ زیاتر لە 50 خاوەن پێدوایستی تایبەت وەربگیرێت و ئێستا تەنیا مامەڵە ئیدارییەكانیان ماوە جێبەجێ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

GK Sat Frequencies

NileSat:V:11564 - 27500

سەرەوە