کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژی دواتر یەک ببینینەوە

.

09:21 AM - 03/07/2022

رۆژی دواتر یەک ببینینەوە

ستران عەبدوڵڵا

 

وتارێکی ساڵی ٢٠٢١ بۆ گفتوگۆی یٔەمرۆ دایدەنێمەوە کە شەڕی روسیا و یٔۆکراین خەریکە سەر دەکێشێ بۆ گۆرانکاری نادیار لە دونیادا. ھیوامە بیری رەتکردنەوە و پەسەندکردنی بۆ بخەنەگەڕ 

......

ناونیشانی یٔەم قۆناغە خەباتە بۆ مانەوە، خەباتە بۆ پاراستنی یٔەوی ماوەو یٔەوی هەیە. زەحمەتە بنمیچی پێشبینییەكانمان وەكو جاران بەرزبێت كە شتی گەورە بخوازین. یٔێمە یٔێستا لەقۆناغێكداین كە هی هێرش بردن نییە. هی خۆپارێزی و خۆپاراستن‌و خەڵك و خاك پاراستنە.

زەحمەتە یٔەو یٔەجیندایانەی بەشینەیی، لەبەر هەر هۆیەك بێت، نەمانتوانیووە سەری بخەین. یٔەمڕۆ لەم شپرزەییە سیاسییە، یٔابوریەدا بتوانین سەریبخەین. 

جاران دەمانگوت یٔەوی سی ساڵ تەعریب و تەرحیل كردی  زەحمەتە بە سێ‌ رۆژ، یان سێ‌ مانگ، یان سێ‌ ساڵ یٔازادی بتوانین چارەسەری بكەین‌و قەرەبووی بكەینەوە. هەر یٔەوە كە بتوانین شەپۆلێكی نوێی تەعریب دوابخەین، كەمێك پەكی بخەین‌و جێبەجێكارانی  یٔیزعاج بكەین، خۆی لەخۆیدا خەباتێكی ژیرانە و دەربەستانەیە.

یٔەمە ھەر لە نموونەی باسکراو نییە، بەڵکو لە زۆر کەیسی تریش وایە. 

 

زەحمەتە بە بنمیچێكی بەرزی پێشبینییەوە بتوانین هێرش ببەین و یٔەوە بكەین كە پێشتر بەشێنەیی و یٔاسایی و نۆرماڵی نەمانكردووەو خاوە خاومان تیایانا نواندووە.

خەباتكردن بۆ مانەوەو گواستنەوەی ژیان بۆ قۆناغێكی تر خۆی لەخۆیدا خەباتێكی بەرپرسانەیە، قوربانیدانێكی بێوچان و دەربەستانەیە. لەم رێگایەشدا یەك شت گرنگە (خەون‌و یٔامانجە پیرۆزەكان) لەگەڵ خۆمان بگوازێنەوە بۆ قۆناغی دوای مانەوەو سەرەنجام تەسلیمی رۆژگارانی دژوارو بێ‌ رەحمی نەكەین. خۆشمان‌و خەڵكەكەشمان، حزبەكەمان‌و هەڤاڵەكانمان بپارێزین بۆ رۆژی دواتر كە تێهەڵدەچینەوە تاوەكو سوپای یٔامادەی قۆناغی داهاتووبین.

مانەوە هونەرە، خۆپاراستن و خەڵك پاراستن‌ بۆ رۆژی دواتر، شۆڕشگێڕێتییەكی ژیرانەو بێ‌وێنەیە.

یٔەوە جاران بوو كە تیۆری تۆپی پێ‌ دەیگوت باشترین شێواز بۆ بەرەڤانی هێرشبردنە. بە پێچەوانەوە تیۆری تۆپی پێی یٔیتاڵیا لەجامی جیهانی 1982دا وابوو كە بەرەڤانی باشترین شێوەیە بۆ بردنەوە. لەسەر یٔەوە یٔەو ساڵە جامی جیهانیان لەسەر دەستی پیرە راهێنەر (پیرزۆت) بردەوەو بەو رۆحەشەوە ساڵی (2020) بەسەر كۆرۆنادا سەركەوتن.

یٔێمە بەچی شۆڕشگێڕی و سەرچڵی لێك جیا دەكەینەوە؟ بە دەستنیشانكردنی قۆناغەكەو بە دەستنیشانكردنی گەرەستەكانی بەردەست‌و بە دەستنیشانكردنی دۆست‌و هاوپەیمانی خەباتەكەمان.

لە یٔەدەبیاتی سیاسیش بگەڕێین و وازی  لێ بێنین ، هەر لە كوردەواری خۆماندا وەك زارەکی  دەگوترێ‌: فڵانی!  دۆست‌و دوژمنی خۆت، راست‌و چەپی خۆت بناسەوە.

 

ناوی قۆناغەكە وایە كە خەباتە بۆ مانەوەو (رۆژی دواتر)یش گرنگە، چونكە (گەورەكانیش) كە شتێك دەكەن گرەو لەسەر بەرنامەی (رۆژی دواتر) دەكەن.

بە لێکدانەوەی  بچووکی خۆم چەند ساڵ پێش یٔێستا گوتم روومان لە ھەرێمی دووەمە بە مانای یٔەوەی وەک چۆن  خەڵک و خوای یٔەم دونیایە ژیان و یٔەزموونیان قۆناغبەند کردووە گەرەکە یٔێمەش پێشبینی قۆناغی دووەمی ھەرێمەکەمان بکەین. یٔاخر بۆچی کۆماری یەکەم و دووەم و یٔێستا کۆماری پێنجەمی فەرەنسا ھەبێت،  یٔەدی بۆ ھەرێمی کوردستانی دووەم نەبێت؟.

بۆ ھەر دەبێ یان سەرچڵی زل زل یان چۆکدادانی یٔینھیزامی و پاشەکشێی ھەرزان،  بەخت و بەشمان بێت؟

دوای کەوتنی سۆڤێت،  وڵاتی روسیا لە ساتەوەختێکی راچڵەکیندا رۆچوون و خوێنبەربوونی راگرت و راپسکا و گوتی: یٔیدی بەسە!

یٔەگەر یٔێمە ناوی قۆناغەکەمان ھێنا و خەسڵەتیمان ناسییەوە، بۆ رۆژی دواتر بە تەندروستییەکی باشترەوە دێیینەوە مایە.

 

رۆژی دواتر گرنگە.  جا تا یٔەو کاتە خۆتان لە پەتای نەخۆشییەکانی یٔەمرۆ و پەتای پاشەکشێی ھەرزان و چەپڕەوی منداڵانە بپارێزن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە