کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕۆحی زبر و کۆمەڵگەی چەکدار

.

09:19 AM - 03/07/2022

ڕۆحی زبر و کۆمەڵگەی چەکدار

هێڤار محەمەد

 

کاتێک کە یاسا سەروەر نەبێت و دەست وەردان هەبێت لە دادگاکان و دامودەزگا ئەمنیەکان و تەنفیزیەکان لە هەر وڵاتێک یان نیشتمانێک وە کەمتەرخەمیان هەبێت لە ڕووی ئەداء و ئەرکی پێ سپێردراویان وە چەند هۆکارێکی دیکە کە لەوانە بوونی کلتوری خۆ نمایش کردن بە چەکەوە و هۆکاری سیاسی و حزبی و سەربازی و ئابوریەکان بەریەک دەکەون و بۆماوەی نەریتی زەبر و زەنگ و تێک چوونی باری دەروونی تاکەکان و شێواندنی سایکۆلۆجیا و سوسولوجیای کۆمەڵگە ، ئەوا دڵنیا دەبین لە ئەگەری ڕووداوی دڵ تەزێن و نەخوازراو لە کۆمەڵگەدا ، بێگومان توند و تیژی و توندڕەوی لە ئاستی تاک یان گرووپ یان ئایدۆلۆجیا جیاوازەکان و جۆراو جۆرەکان ئەویش هەموو هۆکارن بۆ پڕ چەک کردنی تاک و هۆز و خێڵ و گرووپ و میلیشیا و دام و دەزگای نایاسایی و نا فەرمی کە لە ئەنجام دا کۆمەڵگای چەکداری لێ دەکەوێتەوە .

ئەی چی بکەین و چارەسەرمان چیە بۆ ئەم دیاردە ترسناکە هەڵبەت لێرەدا مەبەستمان تەنیا نیشتمانی خۆمان و ئەم هەرێمەیە .

بەڵکو ناو بە ناو دەبینین لە شاشەکانی تەلەفیزۆنەوە لە سۆشیال میدیا لە چەندین وڵاتانی جیهان ئەم دیاردانە هەن وەکو ئەوەی لە ئوستورالیا و امریکا و ئەوروپا و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتە اسلامیەکان و هەرێمی کوردستان و ڕوسیا و چەند وڵاتێکی تری دونیا کەوتەوە کە لە ژێر پاساو و ناو نیشانی جیاواز ئەم تاوانانە بە بەردەوامی و بە بێ بەزیی و بە شێوەیەکی نا مرۆڤانە و دڕندانە وەکو یاسای دارستان بۆ بەتاڵ کردنەوەی ئەو گرێ دەرونیانەی کە لە نێو ناخ و لە نێو چەمکی کۆمەڵگادا درووست بوون و بەخێو کراون و هێشتا تاکەکانی ئەو کۆمەڵگەیە ئەو کۆمەڵە قۆناغە لە دەرباز بوونیان نەبڕیوە بە شێوازێک بچنە خانەی تەندروستەوە .

دەکرێت هۆکار زۆر زۆر تر بن لەوەی کە باسم کرد و ئاماژەم پێ کرد بەڵام پێم وایە هۆکارە سەرەکیەکان ئەمانەن .

ئەی سیستمی سیاسی و فلسفی و سیاسی و سایکۆلۆجی ئیدارە و حکومەت و هەژموونی بەڕێوبردنی وڵات بە مەزاج هۆکار نیە بۆ ئەم دیاردەیە ؟

ئەوە بۆ تۆی خوێنەر بە جێ دەهێڵم .

بێگومان کۆمەڵگەی دوای جەنگ کۆمەڵگەی شۆڕش و انقلابات و کۆمەڵگەی هێزی چەکدار ئەم پاشماوەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتیەیە کە هێشتا کوشتن و تاوان و دڕندەیی بە دەست کەوت و سەروەری لەقەڵەم دەدەن ، وای چ شەرمەزاریەکی مێژووی و ئەخلاقی و ویژدانیە بەرامبەر بە خۆمان و بەرامبەر بە ئاسمان ، ئەمە کام بەهەشت و کام مێژووە کە ئەم جۆرە کەسانە لە خۆ دەگرێت و بە پاڵەوان و شۆڕشگێر ناوزەندیان دەکات ؟

لە ناو بردنی ڕۆحی مرۆڤێکی بێ تاوان ئەرز و ئاسمان دەهەژێنێت کەچی ئێمە زۆر بە بێ باکی بە خوێن ساردی ڕۆژانە ماڵەکان پڕ دەکەین لە خەم و پەژارە و تراجیدیا 

بێگومان یاسای چەک کە لە هەرێمی کوردستان جێ بە جێ دەکرێت یاسای ژمارە (۱٦) ی ساڵی ۱۹۹۳ کە لە کوردستان و عێراق هەمان یاسایە .

تیایدا سزای دیاری کردووە بۆ سەرجەم ئەو چەکانەی کە بە بێ مۆڵەت لە لایەن هاوڵاتیانەوە دوور لە وەرگرتنی مۆڵەتی یاسا و ڕێگە پێدان بۆ (حمل) و (حيازة) ی چەک ، چەک هەڵدەگرن .

وە لە ماددەی ۲۱ دا لە هەمان یاسادا سزای بۆ دیاری کردووە ، کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادرێت بە کڕین و فرۆشتن و بەکارهێنانی چەک و حیازە کردنی بە بێ مۆڵەت بە پێچەوانەوە تووشی سزا دەبنەوە وە ڕووبەڕووی یاسا و دادگا دەکرێنەوە .

مۆڵەت پێدانی چەک چەند ڕێنماییەکی تایبەتی هەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە لەلایەن سەرۆکی یەکەی ئیداری ( پارێزگا ) وە دەدرێت بەو کەسانەی کە مەرجەکانیان تیایە و شیاون بۆ هەڵگرتنی چەک . 

تەنیا ئەفسەران و کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ و هێز ی سوپا و هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەکان کە بە یاسایی دامەزراون و یاسا جێبەجێ دەکەن و ئەرکیان پاراستنی ژیان و ماڵ و مناڵی هاوڵاتیانە و بەرگری لە خاک و نیشتمان دەکەن کە وا ڕێگە پێدراون بە فەرمی لە لایەن ئەو دامەزراوانەی کە کاری لێ دەکەن .

ئەو پڕۆژە یاسایەی کە لە پەرلەمانی کوردستان هەیە دەبێت توند بکرێت بە شێوازێک ڕێگری بکات لە ئەم جۆرە کردارە نایاسایانەوە کە پێویست دەکات هەر سێ دەسەڵاتی تەشریعی و تەنفیزی و قەضائی بە هەماهەنگی وەکو ئەرکی خۆیان ئەم دیاردە ترسناکە چارەسەر بکەن و ژیان و ماڵ و سەروەت و سامانی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت .

گەڕان و پشکنین و بەدواداچونی تەواوی هێزە ئەمنیەکان بۆ ئەو شوێنانەی کە گومانی شاردنەوەی چەکی لێ دەکرێت وە دەستگیر کردنی ئەو کەسانەی کە چەکی بێ مۆڵەتیان هەیە .

دادگاکانیش پێویستە سزای توند وە ڕێو شوێنی یاسایی توند بگرنە بەر دژی ئەو تۆمەتبارانەی کە دەستگیر دەکرێن که چەکی بێ …

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە