کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یادی 28ساڵەی میدیاكارانی وەرزشی جیهان پیرۆزبێت

.

09:14 AM - 03/07/2022

 

یادی 28ساڵەی میدیاكارانی وەرزشی جیهان پیرۆزبێت

 

زاگرۆس نانەكەلی 

سەرەتا دەبێت دوو رێكەوت بوونی هەیە لێمان تێكەڵ و نەگۆڕێت،دامەزراندنی (AIPS) لەرێكەوتی 2-7-1924بوو،واتە ئەمڕۆ (98) ساڵە (AIPS) دامەزراوە،هەر ئەم كۆمەڵەیە لەرێكەوتی 2-7-1994 بڕیاریدا لە 2-7-هەموو ساڵێك بكات بە رۆژی میدیاكارانی وەرزشی جیهان،واتە بەر لە (28)  ساڵ  بڕیاری ئەم رۆژەیە درا، كە زۆربەری زۆری میدیاكارانی وەرزشی كوردستان زانیاری باشیان نیە لەسەر رۆژی خودی خۆیان ،هەندێكیش گرنگی پێنادەن،بەڵام تێكڕایی چین وتوێژەكان لەسەرجەم بوارەكانی ژیان لەخۆڕایی وبێ بەرنامە رۆژێكیان تەرخان نەكردووە بۆ دامەزراندنی رێكخراو یاخود كۆمەڵە یان هەر دەزگایەك بێت.

رێكەوتی 1تا 3/7/1924 بەبۆنەی دامەزراندنی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی،ناسراو بە (ئیپس- AIPS) لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا كە لەیانەی سپۆرتینگ دامەزا و هاوكات بوو لەگەڵ بەرێوەچوونی ئۆڵۆمپیادی پاریسی ساڵی 1924،رێكەوتی 2/7/1994 بەبۆنەی (70) ساڵەی یادی دامەزراندنی كۆمەڵەی نێودەوڵەتی رۆژنامەنووسانی وەرزشی (AIPS)  لەم رۆژەوە واتە لە 2/7 هەموو ساڵێك كرا بە رۆژی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهانی،واتە بڕیاری رۆژی رۆژنامەنووسانی وەرزشی لە رێكەوتی 2/7/1994بوو.

ئەمڕۆ 2/7/2022 (28) ساڵ تێدەپەڕێ بەسەر ئەم یادە و هاوكات یادی (98) ساڵەی دامەزراندنی كۆمەڵی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهانیە،ئەوەی گرنگەمیدیاكاری وەرزشی كوردی لەكوێی ئەم رۆژە یاخود ئەم یادەیە؟میدیاكاری وەرزشی كوردی چۆن ئەم یادە بكاتەوە و رۆژەكە بە رۆژی خۆی بزانێ وەكو هەموو جیهان،هەروەها گرنگە ئێمەی كوردیش رۆژی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردیمان هەبێت،باشترین مێژوو و شیاوتریش رۆژی دامەزراندنی (كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان) كە لەرێكەوتی 12/7/ 2006دامەزراوە وئەم رۆژە بكرێت بە رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشی كوردستان،یاخود لەهەموو جیهان رۆژی رۆژنامەگەری وەرزشی هەیە،كە هاوكاتە لەگەڵ یەكەم رۆژنامەی وەرزشی لە جیهان،بێگومان ئێمەی كوردیش دەتوانین دوو رێكەوت بەكاربێنین بۆ ئەم یادە،یەكەمیان رێكەوتی 30/7/1985 یەكەم رۆژنامەی وەرزشی كوردی بەناوی (كاروانی وەرزش) بڵاوكرایەوە،هەروەها لەرێكەوتی 17/6/1994 یەكەمین رۆژنامەی وەرزشی ئازاد لە دوای راپەڕین بەناوی (پاشكۆی مۆندیال) بڵاوكرایەوە.

ئەوانەی باسم كرد رۆژێكە دەكرێ هەموومان بەشداربین ودڵخۆش بین،هەروەها زۆرترین وباشترین چالاكی لەم رۆژە ئەنجام بدەین،تا رۆژەكە بە زیندویی وشكۆی خۆی بمێنێتەوە،بەڵام كێ یادی ئەم رۆژە بكاتەوە؟كێ چالاكی میدیای وەرزشی ئەنجام بدات،كێ دەڵێ لەبیریانە؟!،كۆمەڵەی رۆژنامەنووسانی وەرشیمان هەبوو و نەما،یەكی تر پەیدابووە،نەك ئەم یادەی لەبیرە،بگرە خۆشی لەبیرنەماوە،ئەمجارەشیان بەبۆنەی (28) ساڵەی رۆژی رۆژنامەنووسانی وەرزشی جیهان،پیرۆزبای لەتێكڕایی رۆژنامەنووسانی وەرزشی كوردستان و جیهان دەكەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە