کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە تەندروستی ئارام قادر خەبات دەپرسێتەوە

.

09:07 PM - 02/07/2022

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە تەندروستی ئارام قادر خەبات دەپرسێتەوە

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی(ی.ن.ك) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندەكانی(سلێمانی، چەمچەماڵ، شارەزوور، گەرمیان و راپەڕین)،  ئەمڕۆ ٢ى تەمووز ٢٠٢٢، سەردانی ئارام قادر خەبات ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک)ى کرد و لەبارى تەندروستی پرسییەوە.
خاتوو شاناز لەو سەردانەیدا بەگەرمی لەتەندروستی هەڤاڵ ئارامی پرسی بەتایبەت لەدواى وەرگرتنی چارەسەر، هیواشی خواست بەزوویی چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە نێو کایەی سیاسی و رۆڵى خۆی ببینێت وەک کادرێکى بە ئەمەکى یەکێتى.
لەبەرامبەردا، ئارام قادر خەبات سوپاسی خاتوو شانازی کرد بۆ ئەو سەردانە و خەمخۆرى و دڵسۆزی پرسینەوە لە تەندروستیان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە